گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشوازیكردن و سڵاوكردن

هۆكارێكی تری شكستهێنانی دووەم دیداری سەدر و سەركردەكانی شیعە ئاشكراكرا

2021.12.13 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكارێكی تری شكستهێنانی دووەم دیداری سەدر و سەركردەكانی شیعە ئاشكراكرا

ناس كورد_

بەگوێرەی زانیارییەكان هۆكارێكی شكستهێنانی سەردانی سەركردەی هێزە سیاسییەكانی شیعە بۆ ماڵی موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە "پرۆتۆكۆلی" بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بۆ "ناس كورد" ی ڕوونكردەوە (12ی كانونی یەكەمی 2021) سەركردەكانی شیعە لەبارەی سەردانی ماڵی سەدر لە نەجەف كەوتوونەتە مقۆمقۆ و هەندێك پرسیار كە بەشێك بووە لە شكستهێنانی دووەم دیداری نێوان سەركردەی هێزە شیعەكان.

 

بەگوێرەی سەرچاوەكە سەركردەی هێزەكانی شیعە بۆیان یەكلایی نەبووەتەوە ئایا یەك یەك بەتەنها بڕۆن یان بەكۆمەڵ؟، ئایا سەدر لەبەردەرگا پێشوازیان لێ دەكات یان لە ماڵەوە چاوەڕوانیان دەكات؟ بەتایبەت پاش ئەوەی لەبەغدا تەوقەی لەگەڵیان نەكرد و ڕووی نەكردە مالیكی و قەیس خەزعەلی و نەیویست لە نزیكیشیانەوە دابنیشێت. 

 

بەگوێرەی سەرچاوەكە بەبێ وەڵام مانەوەی ئەم پرسیارانە هۆیەك بووە بۆ شكستهێنانی سەردانەكە تا ئێستا. 

 

بڕیاربوو دوێنێ سەركردەی هێزە سیاسییەكانی شیعە بۆ خوانی ئێوارە میوانی ماڵی موقتەدا سەدربن لە حەنانەی نەجەف، بەڵام لەبری ئەوە جنین بلاسخارت سەردانی كرد كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هێزە شیعەكان گرژ و ئاڵۆزە.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بۆ "ناس كورد" ی ڕوونكردەوە (8ی كانونی یەكەمی 2021)، پاش ئەوەی پێنج شەممەی ڕابردووتر سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی شیعە لە ماڵی هادی عامری لەگەڵ سەدر كۆبوونەوە، بڕیاربوو سێ شەممەی ڕابردوو سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی شیعە سەردانی حەنانەی نەجەف بكەن و گەڕی دووەمی كۆبوونەوەكایان لەوێ بێت، بەڵام بەهۆی لێكەوتە و گرژییەكانی دیداری پێشوویان سەردانەكە سەری نەگرتووە.  

 

بەگوێرەی سەرچاوەكەی "ناس" نوری مالیكی و قەیس خەزعەلی ئامادەنەبوون بچن بۆ نەجەف پاش ئەوەی لە دیداری پێشوودا گرفتیان لەگەڵ سەدر بۆ دروست بووە، لەبری ئەوەش لایەنە شیعەكان پێشنیاریان كردووە شاندێك بنێرن بۆلای سەدر، ئەویش وتوویەتی "كە خۆیان نایەن شاند پێویست ناكات بێت".