گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

وەزیرى پەروەردە: داواى لێبوردن ناکەم

2021.12.13 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پەروەردە: داواى لێبوردن ناکەم

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، داواى لێبوردن لەحزبی سیاسی ناکات لەسەر کارێک کە لەسەردەمى ئەو، بەبڕیارى ئەو نەکراوە، ئەوەش لە وەڵامى داواکان بۆ داواى لێبوردنى وەزیر لەسەر بابەتێکی کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی کە مشتومڕى زۆرى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمەسەعید لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021) وتى "ئەو بابەتە لەناو پڕۆگرامەکە لەساڵى 2007 ەوە هەبوو، نازانم بۆ ئێستا ورژوێنراوە".

 

وتیشى لەئازارى 2021 بڕیارى پێداچونەوەیان داوە بە پڕۆگرامى خوێندن، ئەوەش پلەبەندى و کارى زانستى دەوێت.

 

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەشکرد، لە 27/10 لیژنە لەسەر کتێبى کوردى پۆلى 10 دانیشتووە، پێداچونەوە کراوە و تەنها بەشێکى کەمى ماوە، بۆ ئەوەى ساڵى ئایندە کتێبێکى دیکە بخوێنرێت.

 

لەبارەى ئەوەى ئامادەیە داواى لێبوردن بکات لەو بارەیەوە یاخود نا، ئالان حەمەسەعید وتى "بەرپرسیارێتى ئەوە هى ئێمە نییە، بەڵام بەرپرسیارێتى ئەوەمان لەسەر بووە چاکى بکەین و ئەوەشمان کرد، من داواى لێبوردن لە حزبی سیاسی ناکەم لەکاتێکدا ئەو کارە لەسەردەمى من بە بڕیارى من نەکراوە".