ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر بڕیاری دا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزەکانی کارەبا، کاتی دەوام تاوەکو 4:00 ی ئێوارە درێژ بکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر (دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و رۆتین و جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر بڕیاری درێژكردنەوەی دەوامی فەرمی بەشی فرۆشتنی كارەبای دا تاوەكو کاتژمێر 4:00ی ئێوارە.
لەماوەی ڕابردوودا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا، هەر هاووڵاتییەک تاوەکو کۆتایی ساڵ قەرزەکانی کارەبا بداتەوە ئەوا 15% داشکاندنی بۆ دەکرێت.