گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە گۆڕستانێکی سلێمانی تەرمی ئافرەتێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

2021.12.13 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
لە گۆڕستانێکی سلێمانی تەرمی ئافرەتێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

ناس کورد- 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێک بە کوژراوی لە سلێمانی دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021، تەرمی ئافرەتێک لە نزیک گۆڕستانی نوێی بەکرەجۆ لە سلێمانی دۆزرایەوە کە جلی ماڵەوەی لەبەردا بووە. 

 

وتیشی، شوێنەواری گولـلە بە جەستەی ئافرەتەکەوە بووە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

 

تا ئێستا نازانرێت ژنەکە کوردە یاخود نا، جگە لەوەش ناسنامەی ئاشکرا نیە و ناو و تەمەنی نەزانراوە.