گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە کارەساتێکی گەورە لە هەرێم و عێراق دەدرێت

2021.12.13 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە کارەساتێکی گەورە لە هەرێم و عێراق دەدرێت

ناس کورد- 

 

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە گوێر و مەخمور ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان پێداویستی هەرێم دابین ناکات، دەشڵێت، کشانەوەی هاوپەیمانان و ئەمەریکا لە عێراق کارەساتێکی گەورەیە بۆ عێراق. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوێر و مەخمور (دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردنی تیرۆرستان بەردەوامە بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کە بۆشایی ئەمنی تێدا هەیە بەردەوام جێی مشتومڕە ئەو ناوچانە، هەموو جموجۆڵی داعش لەو ناوچانەیە." 

 

لەبارەی ئەوەی بۆچی لە هێرشەکانی داعش زیاتر پێشمەرگە و خەڵکی مەدەنی قوربانی دەدەن و باس لە کوژرانی چەکدارانی داعش ناکرێت؟ سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، "من باسی دیوی پێشمەرگە دەکەم، هۆیە سەرەکیەکە ئەوەیە ئەوان (داعش) تەکنەلۆژیایان بەدەستە، بەڵام پێشمەرگە بەدەستی نەبووە کە دووربینی شەوە (دووربینی حەراری) ئەوان دەتوانن ڕێڕەو و خەڵکەکان ببینن لەو شاخە تا دەگەیشتە گوندەکانیش، بەڵام پێشمەرگە نەیاندەتوانی بیبینن، چونکە وەک بڵێی پێشمەرگە نابینا بووە بەشەو بەتایبەتی زستانان کە ئێستا کەشوهەوا و شەوەکان درێژترن، بەڵام ئەوان هەموو ئەو شوێنانەی خەڵک و پێشمەرگە و کەمینی پێشمەرگەی لێیە دەتوانن بیبینن، ئەمە بوو هۆکارەکە کە بەو شێوەیە وەسفی بکەم شەڕی کەسێکی نابینا لەگەڵ کەسێک کە ببینێت و چەکی بەدەست بێت ئەمە جیاوازی زۆر زۆرە." 

 

لەبارەی ئەو چەک و پێداویستیانەی هاوپەیمانان دەیداتە هەرێم، سیروان بارزانی ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەو چەکەی دراوە کە ئێستاش بەردەوامن ناوە ناوە تەجهیزی ئەو لیوایانە دەکەن کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بەتایبەتی ئۆتۆمبێلە گولە نەبڕەکان کە پێشمەرگە بە هیچ جۆرێک نەیبوو سوپاسی ئەمەریکا و هاوپەیمانان دەکەین، بەڵام لەو ئاستەدا نیە و بەشی پێویست ناکات." 

 

لە وەڵامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کە وابڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە کۆتایی بە ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی بهێنێت لە عێراق چ کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق دەبێت؟ ئەو بەرپرسە سەربازییەی پارتی ڕایگەیاند، "خۆی هێشتا ڕوون نیە ئایا چۆن دەمێننەوە لە عێراق؟ ڕاوێژکارییەکەیان چۆن دەبێت؟ بەڵام کشانەوەی هاوپەیمانان و ئەمەریکا لە عێراق ڕۆژێک لە ڕۆژان خوا نەکردە کارەساتێکی گەورەیە بۆ عێراق بە گشتی." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "مانەوەیان زۆر زۆر گرنگە بۆ ڕاگرتنی باڵانس و بۆ ئەوەی ئەوەی لە عێراق دوای 2011 ڕویدا دووبارە نەبێتەوە، ئەگەر ڕاوێژکاریییەکە کە بڕیارە بمێنێتەوە بابەتی مانەوەی تەکنەلۆژیا و درۆنی لەگەڵ بێت ئەمە زۆرباشە لە بەرژەوەندی عێراق و هەرێمی کوردستانە."