کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا
شیكهرهوهیهكى ئابورى پێى وایه، ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ته له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیسته‌می بانكی و نه‌بونی پلانی په‌ره‌پێدانی ئابوری و نه‌ڕه‌خساندنی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ناو بانك هاوكات، پسپۆڕێكى ئاسایشى ئابوورى ده‌ڵێت، بوونی پاره‌ى كاش به هاوڵاتى گه‌وره‌ترین مەترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى، بڕى یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دینار له موچه و بڕه پاره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار كه به‌كاش نێردرا بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، له‌لایه‌ن باندێكه‌وه ڕفێنرا.
د. كامه‌ران قادر، پسپۆڕى ئاسایشى ئابورى به ناس كورد -ى وت، له ڕووى ئابوورى پێویسته بیر له كردنه‌وه‌ى حساب بانكییه‌ك بكرێته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى هاوڵاتى یان موچه‌خۆر له ماڵه‌وه دایناوه بیخاته هەژماری بانکێکەوە، هه‌ركات پێویست بو ده‌توانرێت ڕابكێشرێت و ئالۆگۆڕى پاره‌ى تێدا بكرێت.
هەروەها باسی لەوەش کرد، پاره هه‌ڵگرتن له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كى ئاسایشه‌وه نه‌ك له كوردستان ته‌نانه‌ت له وڵاتانى ڕۆژئاوا و ئه‌وروپاش هه‌ر مەترسیدارە، پارهپێبوونى كاش مه‌ترسى ئاسایشى هه‌یه له هه‌ر حاڵه‌تێك و دۆخێكدابێت، پێویسته بیرلوه بكرێته‌وه هه‌ر هاوڵاتى و موچه خۆرێك ئه‌ژمارى بانكى هه‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێت" له وڵاتى به‌ریتانیا ژیاوم، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌متوانیوه هه‌زار پاوه‌ند بخه‌مه گیرفانم، به‌ڵام له كوردستان خه‌ڵك هه‌یه بیست وه‌ره‌قه‌ى له گیرفاندایه".
ئه‌و پسپۆڕه‌ى ئاسایشى ئابوورى ئه‌وه‌شیخسته‌رو، حكومه‌ت سیاسه‌تى نه‌قدى به‌ده‌سته‌وه نییه، بۆیه بیر له كردنه‌وه‌ى هه‌ژمار بانكى ناكاته‌وه، "ناشتوانێ عه‌رزى نه‌قد بكات لێره ده‌سه‌ڵات و مەلەفی چاپکردنى پاره‌ى نیه".
ئه‌و پێى وایه، هه‌ژمارى بانكیش بكرێته‌وه، بۆ فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆران و هاوڵاتیه‌كى ئاسایش كارێكى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، "به‌ڵام تا حكومه‌ت متمانه دروستنه‌كات، خه‌ڵك پاره‌ى هه‌بێت نایخاته بانكه‌وه، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا حكومه‌ت متمانه‌ى نییه و له ئابوریشدا متمانه گرنگترین به‌هاى كاركردنه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، شیكهرهوهیهكى ئابورى پێی وایە ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت، له‌هیچ هاوكێشه‌یه‌كی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران وه‌ك مافێكی یاسایی و ئاسایی یه‌كناگرێته‌وه، "چونكه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران له زۆرێك له وڵاتانی جیهان به سیسته‌مێكی جێگیری بانكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئاسانكاری زۆری بۆ فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر تێدایه، چونكه له‌یه‌ك كاتدا حكومه‌ت و موچه‌خۆر پێكه‌وه له پرۆسه‌ی ئالۆگۆری دراو به‌شدارن و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بازاڕ ده‌بێت."
بیلال سه‌عید، بۆ ناس كورد باسی لەوە کرد ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ته له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیسته‌می بانكی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پلانی په‌ره‌پێدانی ئابوری و نه‌ڕه‌خساندنی ئالۆگۆی دراو له‌ناو بانك و سیسته‌می بانكی بۆیه به‌به‌رده‌وام گرفت ڕووبه‌ڕوی ئابوری و دارایی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی داهاتی فه‌رمانبه‌ر وموچهخۆر و ته‌نانه‌ت هاوڵاتی ئاسایی له‌كوردستان ده‌بێته‌وه.
بیلال سه‌عید ده‌ڵێت، "هه‌ر هه‌وڵێك به‌ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیسته‌می بانكی بنرێت له‌یه‌ك كاتدا حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت به‌گشتی و كه‌رتی بانكداری و هاوڵاتی سودمه‌ند ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌توانێت، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دراو خێراتر بكات له‌نێوان خۆی و مووچه‌خۆر و بانك." هەروەها دەڵێت: "هه‌روه‌ها به‌به‌رده‌وامی سیویله‌یه‌كی زۆر باش له‌به‌رده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌ت ده‌بێت و توانای به‌رگه‌گرتنی به‌رامبه‌ر قه‌یرانه ئابوورییه‌كان به‌هێزده‌بێت، هاوكات ئالۆگۆرێكی به‌هێزی دراو دێته كایه‌وه كه به‌خزمه‌تی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌شكێته‌وه و حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت پێكه‌وه ده‌توانن سودی لێوه‌ربگرن بۆ په‌ره‌پێدان و ژێرخانی ئابوری."
ده‌رباره‌ى ڕێكاره‌كانى هه‌ژمارى بانكى، ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌ى ئابورییه ده‌ڵێت، ده‌بێت حكومه‌ت دڵنیایی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پرۆسه‌ی دارایی و ئابوری و مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ كه‌رتی بانك بكات، هه‌وه‌ها پێكه‌وه گرێدانی نیوان بانكه ناوخۆییه‌كانی كوردستان و بانكه جیهانییه‌كان بهێنرێته كایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین ده‌ستێوه‌ردان له‌كاری بانكی كوردستان بكرێت و هه‌روه‌ها رێككه‌وتن و میكانیزمێكی نوێ له‌نیوان بانكه تایبه‌تییه‌كان و گشتییه‌كان و بانكی ناوه‌ندی عێراق بێته كایه‌وه له‌پێناو دروستكردنی دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان.
"به‌ڵام بۆ موچه خۆرانی كوردستان ده‌كرێت ئه‌م رێكارانه بگیرێته به‌ر له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه‌خۆران، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ى پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه بخرێته ژێر كۆنترۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام به‌هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی و دروستكردنی پرۆسی موساهه‌مه له‌م بواره‌دا، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی یه‌كه‌م خرایه بواری جێبه‌جێكردن بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌ی داهات و دروستكردنی هۆشیاری پاشه‌كه‌وتكردن واباشه سیسته‌می كریدت كارت جێبه‌جێ بكرێت بۆ وه‌رگرتنی موچه، هاوكات له‌دوای قۆناغی سیسته‌م دێته كایه‌وه كه راسته‌وخۆ به‌هۆی هه‌بونی سیسته‌می بانك و كریدت كارت، جوڵه‌ی بازاڕ خێراتر ده‌كرێته‌وه و كۆنترۆڵی بازاڕ ئاسانترده‌بێت و كێشه‌ی دراو ته‌زویر و دڕا‌و و كه‌متر ده‌بێته‌وه"، بیلال سەعید وای وت.