ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، سبەینێ دەست بەدابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى دەکرێتەوە و لە 11 وێستگە دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەی دووشەممە ۱۳ـ۱۲ـ۲٠۲۱ بەنزینی عێراقی لەناوشار لەم ویستگانە: بەکرەجۆ. تاسلوجە. دۆڵەرووت. ئازادی. هەڵەبجە تانجەرۆ. هەڵەبجە گروپ. دابەش دەکرێت.
لە دەرەوی شار لەم وێستگانە دابەش دەکرێت:
برایان . خانزادی میر. دوکان. دۆستان. پشدەر.