گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەى گەنمى زیاتر لە 600 جوتیار دابەشدەکرێت

2021.12.12 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
پارەى گەنمى زیاتر لە 600 جوتیار دابەشدەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایگەیاند، رۆژی دووشەممە چەکی شایستە داراییەکانی زیاتر لە 600 جوتیار دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو جوتیارانەى گەنمیان لە ژمارە (1 تاوەکو 643) ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۱۳-١٢-٢٠٢١ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵی (۲۰۲۱).

 

لەدوو مانگى رابردوودا چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جوتیاران لەبەغداوە گەیشتە هەرێم:

  

سلێمانی: بڕی یەک ملیاروسەد و نەوەت ملیۆن دینار  

  

هەولێر: حەوت سە دو شەست ودوو ملیۆن دینار  

  

دهۆک: سەدو پازدە ملیون دینار