ناس کورد-
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان واژۆى لەسەر دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى زانکۆکان کرد، بەوەش بڕیارەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئامانج رهحیم سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، ئەمڕۆ بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 15580 لە رۆژی 12-12-2021 بڕیارەکە بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی و ئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی، بەم نزیکانەش بەکەمەکان لە لایەن زانکۆکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی رۆتینیی دامەزراندنیان.
بڕیارەکە لە رۆژی 1-12-2021 دەرکرا کە تایبەتە بە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلیژ و بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 لە سەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.