ناس کورد-
ئەندامێکى ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندیی یەكێتی رایگەیاند، بە درێژایی بیست ساڵى ڕابردوو هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار یەکێتى و پارتى دامەزراوەى دادوەرییان لە نێوان خۆیاندا دابەشکردووە و دادگاکان لە ژێر هەژموونى هەردوو حیزب دان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەرسەلان بایز (12 كانونى یەکەمى2021) لە وتارێکدا لەبارەى وتارەکەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لەسەر سیستەمى دادوەرى هەرێم نوسیویەتى "یەکەمین جارە لێپرسراوێکى حیزبی و حکومى بەمجۆرە لەسەر کەم و کوڕییەکانى حوکمڕانى هەرێم قسە بکات. ئەمە خۆى لە خۆیدا گرنگ و یەکەمین هەنگاوى چاکسازى ڕاستەقینەى حوکمڕانى هەرێمى کوردستانە".
دەشڵێت "پرسیارى ئێمە: ئایا کێن ئەو کەسانەى دەست لە کاروبارى دادوەران وەردەدەن..؟ بۆچى متمانە لە نێوان جەماوەرو دادگاکانى هەرێمدا نیە..؟! چونکە بە درێژایی ئەو بیست ساڵەى ڕابردوودا هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار (ی.ن.ک) و پارتى دیموکراتى کوردستان دامەزراوەى دادوەرییان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە...دادگاکان لە ژێر هەژموونى هەردوو حیزب دان".
" ئایا حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان، کەسانى سادەو هاوڵاتیان دەتوانن دەستوەردان و هەژموون لەسەر دادگاکان دروست بکەن..؟ بێگومان نەخێر. ئایا هەردوو حیزب تا چەند ئامادەن سەربەخۆیی دادگاکان بپارێزن...؟ ئەگەر دادوەرێک لە کەیسە گرنگەکان بەقسەى دەسەڵاتى سیاسی نەکردو بە پێى یاسا بڕیاریدا چارەنووسى چى دەبێت...؟ ئایا فشارى ناخەنە سەرو تەنگەتاوى ناکەن..؟ لە کارەکەى دوور ناخەنەوە...؟ نان بڕاوى ناکەن...؟ ئەوسا کێ دیفاعى لێ دەکات... کێ قەرەبووى دەکاتەوە...؟!".
ئەرسەلان بایز دەڵێت "دەسەڵاتى سیاسى ئەمڕۆى کوردستان لە سەروو یاساوەیە...؟ ئایا لەم بارودۆخەى ئەمڕۆدا دەتواندرێت سنوورێک بۆ دەسەڵاتى سیاسى کوردستان دابنێت...؟".
دەشڵێت "زۆر ڕاستە نەبوونى متمانەى نێوان جەماوەرو حکومەت و هەردوو حیزبیش لە ئەنجامى نەبوونى سەروەرى یاسایە. هەر بۆیەش هەردوو حیزب لەدوا هەڵبژاردندا زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگیان کەم بۆتەوە. ئەو وتەیەى بەڕێزتان زۆر زۆر ڕاستە کە (دادوەرى، یەکێکە لە بنەما هەرە گرنگەکانمان. ئەگەر دەسەڵاتى دادوەرى پتەو بێت، وڵات پارێزراو دەبێت و ئینتیماش بۆ وڵات جێگیر دەبێت.) ئێمەى هاوڵاتى لەمەودوا بۆ هەر گرفتێکى نایاسایی دادگاکان...بۆ هەر گرفت و هەژمونێکى سیاسى حیزبە دەسەڵاتدارەکان بۆ سەر سەروەرى یاسا، ناچار دەبین ڕوو لە سەرۆکى هەرێم بکەین و بڵێین بەڕێز: پڕۆژەو بەرنامە ڕاگەیەنراوەکەى خۆتان جێ بەجێ بکەن".
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم (8ی کانونی یەکەمی2021) لەوتارێکدا لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم وتى "وه‌ك هه‌موو بوارەكانی دیكە، ناڵێين ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوه و هيچ كێشه‌يه‌كى نييه! هه‌ندێ راستى هه‌يه ده‌بێ زۆر به جورئه‌ته‌وه دانى پێدا بنێين. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كێشه و ته‌حه‌داى جددى لهبهردهمدايه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن".
وتیشى " به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، خۆى داكۆكى له ده‌سه‌ڵاتى خۆى بكات، كه به ياسا پارێزراوه! ده‌بێ خۆى ئيراده‌ى جدديى رووبه‌ڕووبوونه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى هه‌بێت. پارێزه‌رى ده‌سه‌ڵاتى خۆى بێت و بێ ترس و به جورئه‌ته‌وه، به‌رگرى لە دەسەڵاتەكانی خۆی بكات كە یاسا پێیداوە".
"دەبێت یا رێگه نه‌دات و بە هیچ شێوەیەكیش قبووڵى نه‌كات هيچ ده‌سه‌ڵات و هيچ كه‌سێك و هیچ هێزێك و هیچ لايه‌نێك، به هه‌ر بههانهيهكهوه بێت، ده‌ست بخاته ناو كاروباریانەوە! نه‌چێته ژێر بارى هيچ هه‌ڕه‌شه و پاڵه‌په‌ستۆ و كاريگه‌رى و داواكارييه‌كى ناياسايييهوه، جا له هه‌ر پێگه‌یەك و لە هەر شوێنێك و له هه‌ر كێوه بێت!".
نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە، "ئەگەر دادوەران پێیان خۆش بێت، یان پێیان ناخۆش بێت! هەمیشە ئەوەتان بەبیر بێت هاووڵاتی تەنها کاتێک دەتوانێ ڕێز لە یاسا بگرێت کە ببینێت یاسا لە سەروو سیاسەتەوەیە و توانای ئه‌وه‌ى هەیە سنوور بۆ دەسەڵات دابنێت".