گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێك بۆ سەر چین و ڕوسیا

پلانی ئێران بۆ پاش شكستی دانوستانی ڤیەننا ئاشكرا كرا

2021.12.12 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
پلانی ئێران بۆ پاش شكستی دانوستانی ڤیەننا ئاشكرا كرا

ناس كورد_

رۆژنامەیەكی سەر بە باڵی توندڕەوەكانی ئێران ئاشكرای كرد ئەگەر دانوستانەكانی ڤیەننا شكست بهێنن، ئەوە ئێران پلانی جێگرەوەی هەیە بۆ شكستپێهێنانی گەمارۆكان، هەندێ میدیای فەرمییش باس لەوە دەكەن چین و ڕوسیا سوودمەندن لە بەردەوامی گەمارۆكانی سەر ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "سیاست روز" كە "ناس كورد" بینیویەتی (12ی كانونی یەكەمی 2021) حكومەتی ئێستای ئێران بەسەرۆكایەتی ڕەئیسی لەهەوڵی دروستكردنی هاوئاهەنگی هەرێمایەتیدایە لە بواری ئابووری هاوشان لەگەڵ دانوستانەكانی ڤیەننا. ئەمەش ئاماژەیە بەهەوڵی ئێران بۆ كرانەوە بەڕووی چواردەورەكەی بۆ ئەگەری سەرنەگرتنی دانوستانی ڤیەننا.  

 

لە لایەكی ترەوە بەگوتەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "جمهوری اسلامی"، چین و ڕووسیا رۆڵێكی خراپ دەبینن لە تێكدانی دانوستانەكان چونكە سوودمەندن لە بەردەوامی گەمارۆكان و بەرژەوەندی ئەوان ئەوەیە دانوستانەكان شكست بهێنێت.

 

رۆژنامە فەرمییەكە ڕەخنەی لەو بۆچوونانە گرتووە كە پێیان وایە چین و ڕوسیا لە پشت ئێران بن دانوستانەكانی ئەتۆمییش شكست بكات گرفتی گەورە دروست نابێت.

 

لە پاش ڕاگەیاندنی بێهوایی لە دانوستانی ڤیەننا لەلایەن هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە، بەهای تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و ئاماژەكانی هەڵاوسان بەرەوژوور هەڵكشان. سەرچاوەكانی هەواڵیش ئاماژە بەوە دەكەن دانوستانەكان لە دوو ڕێیانێكی یەكلاكەرەوەدایە.