گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆى رووداوەکە

عێراق لەسەر شەڕە تەقەکەى شنگال هاتەدەنگ

2021.12.12 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەسەر شەڕە تەقەکەى شنگال هاتەدەنگ

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوى تەقە و هەڵدانى مۆڵۆتۆف دەکات بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکى جۆرى هەمەر لە شنگال.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق (12 كانونى یەکەمى2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لەرووداوەکەى شنگال، کە بەهۆیەوە سەربازێکى سوپا برینداربوو لەکاتى پاراستنى خۆپیشاندەران دژى هێرشەکانى تورکیا.

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان توانیوانە بەشێوەیەکى ئاشتیانە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و ئێستا سەرقاڵى کۆکردنەوەى بەڵگەن لەسەر هۆکارى شەڕە تەقەکە.

  

  

 

پێشتر دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە شنگال شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە روویدا و بریندار هەن.   

  

لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەپەشە و سوپای عێراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان چەکدارانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد."