ناس کورد-
لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، تۆمەتبارێک لە هەولێر بە چەک ڕووبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بووەوە، بەڵام پۆلیسی هەولێر دەڵیت، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە ناحیەی هەریر بە پێنج مادە و تۆمەتی جیاواز فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، هێزەکانمان چوون بۆ دەستگیرکردنی."
وتیشی، "لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانمان بووەوە، بەڵام توانیمان دەستگیری بکەین و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگرینەبەر."
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "لەمسالدا 165 تۆمەتبار لە ناحیەی هەریر دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا."