ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەكی تەمەن 85 ساڵ لە هەوڵی خۆكوشتن رزگار كرا، كە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی هەڵدابووە ناو زێی دوكانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی بەتەمەن لەڕەگەزی نێر لەسەر پردە كۆنەكەی دوكان خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، كارمەندێكی بەشی پۆلیسی دوكان دەیبنێت و دەستبەجێ پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان ئاگادار دەكاتەوە، دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهانایەوە دەچن و لەخنكان رزگار دەكەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاووڵاتییەكە ناوی (م، ج، ح) و لەدایكبووی ساڵی 1936ـە و بەهۆی ناجێگیری باری دەرونییەوە دووەم جارە لەخنكان رزگار دەكرێت."