گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیار درا؛ ڕێگە بە دروستکردنی خانوو لە ناوچەیەک دەدرێت

2021.12.12 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیار درا؛ ڕێگە بە دروستکردنی خانوو لە ناوچەیەک دەدرێت

ناس کورد- 

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیار دراوە بە گەڕانەوەی خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بۆ شوێنی سەرەتایی خۆیان لە کەرتی ( 90 پیرزین ) و ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بە خاوەن زەوییەکان دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: 

 

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی نەخشەی شاری هەولێر، بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەت، چارەسەرکردنی بنەڕەتی گرفتەکانی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڕیار دراوە بە گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بۆ شوێنی سەرەتایی خۆیان لە کەرتی ( 90 پیرزین ) کە شەقامی 150 مەتری لەکاتی ئێستادا دروستکراوە کە ئاسانکاری هاتووچۆی هاوڵاتیان دەبێت بەتایبەتی کە ئێستا ئەو شوێنە تەواوی ئاوەدانی بەخۆوە دیتووە.

 

هەروەها ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بە خاوەن زەوییەکان دەدرێت گشت لایەنەکانی پەیوەندیدار ئاگادار دەکرێنەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆیان، سەرەڕای ئەوەی کە هیچ رسوماتێک لە دەرەنجامی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان وەرناگیرێت.

 

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر