ناس کورد-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، کامێرای حەراری لەلایەن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه دابین کرا و به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان دابەش کرا و لەلایەن ڕاهێنەری شارەزاوە ڕاهێنانی لەسەر کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای دابینكردنی کامێرای گەرمبین (حه‌راری) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن راهێنه‌ری شاره‌زا چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی کامێرای حەراری به‌گوێره‌ی وەرزه‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان‌لێكراو ڕوون كرایه‌وه، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی کامێراکە و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌ڕوو".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو و نوێنه‌ری لیواكان له كۆبوونه‌وه‌كەدا، سه‌رجه‌م تێبینی و زانیارییه‌كانیان له‌باره‌ی کامێرای حەراری تۆماركرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانیدا سوودی زیاتری لێوه‌ربگرن."