گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

زانیاریی نوێ لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

2021.12.12 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە، تا ئێستا چوار لیوای نوێی پێشمەرگە پێکھێندراون و خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، دەشڵێت، ھێزی پشتیوانیی یەکیش کارەکانی تەواو بووە و دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) بە میدیای فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، " یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و لەمساڵدا چوار لیوای نوێی ھێزی پێشمەرگە پێکھێندراون و پرۆسەکەش بەردەوامە، کە بڕیارە لیوای دیکەش دروست بکرێن تا ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەک دەخرێت و دەبێتە یەک ھێز.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " جگە لەو چوار لیوایە، ھێزی پشتیوانیی دووش ھاتووەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزی پشتیوانیی یەکیش کارەکانی تەواو بووە و تەنها ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە و دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمەش ھەنگاوێکی دیکەی گرنگە بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە."

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەشکردووە، " پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و لیوای دیکەشی بەدوادا دێت، تاوەکو سەرجەم ھێزی پێشمەگە یەک دەخرێت."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "یەکەی حیسابیی وەزارەتی پێشمەرگەش تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بگەڕێتەوە و ئەوکات ھەموو وەزارەتی پێشمەرگە یەک یەکەی حیسابیی دەبێت، بۆیە ھەنگاوی باش نراوە و لەو ھەنگاوانەش بەردەوام دەبین و کاری بەردەوامیشی بۆ دەکرێت".