گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

دیمەنی گەردەلولەکەی ویلایەتی کەنتاکی لە ئاسمانەوە هەمووانی شۆک کردووە

2021.12.12 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
دیمەنی گەردەلولەکەی ویلایەتی کەنتاکی لە ئاسمانەوە هەمووانی شۆک کردووە

ناس کورد-

دیمەنی وێرانکاریی گەردەلولەکەی ویلایەتی کەنتاکی ئەمریکا لە ئاسمانەوە کە بووەهۆی گیانیلەدەستدانی نزیکەى 100 کەس هەمووانی شۆک کردووە، جۆ بایدنی سەرۆکى ئەو وڵاتەش داوای بەدەمەوەچوونی بەپەلە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاند بێشیار، فەرمانڕەوای ویلایەتی کەنتاکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو گەردوولولەی کە لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە، لانی کەم 70 کەس گیانیان لەدەستداوە و نیگەرانیشن لەوەی کە ئەو ژمارەیە لەوانەیە 100 کەس تێپەڕ بکات.

 

ژمارەی قوربانیانی ئەو گەردەلوولانەی کە ویلایەتەکانی ئارکانساس، ئیلینۆیس،کەنتاکی، میسوری و تێنیسی گرتووەتەوە لە زیادبووندایە.

ئاند بێشیار وتیشی، "پێموایە ئەمە رووخێنەترین گەردەلوولە کە لە مێژووی ویلایەتەکەماندا بیندرابێت".

 

ئاند بێشیار لەبارەی ئەو کارگەیەی کە 110 کەس کاری تێدا دەکرد و کەوتبووە ژێر کاریگەری توندی ئەو گەردەلوولە لە شاری مایفیلدی سەربە ویلایەتی کەنتاکی وتی، "لە ویلایەتەکەمان ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 50ی تێپەڕاند و گەیشتە 70 کەس. پێمانوایە ئەو ژمارەیە لەوانەیە 100 کەس تێپەڕ بدات".

 

ئاند بێشیار بانگھێشتی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنی کرد کە باری بەپەلە بۆ ویلایەتەکە رابگەیەنێت و ھاوکاری فیدڕاڵی رەوانە بکات.

 

بەپێی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانیی زەریا و بەرگەھەوای ئەمریکا، لانی کەم 20 گەردەلوول لە ویلایەتەکانی ئارکانساس، ئیلینۆیس، کەنتاکی، میسوری و تێنیسی روویداوە.