گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکێتی لەبارەی گۆڕینی چەند بەرپرسێکی حزبی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.12.11 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لەبارەی گۆڕینی چەند بەرپرسێکی حزبی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند،  سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی وتەبێژی یەکێتی: 

 

دەربارەی پرۆژەی چاکسازییەکان وگۆڕانکاریەکانی ناو یەکێتی وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئەم روونکردنەوەیەی دا:

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.

 

ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.

 

لێرەوە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو وگۆڕانکاریەکان سیاسی وئیداری رێکخراوەیی یەکێتی بکەن.

 

ئەمین بابە شێخ

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان