گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لەبارەی چارەنوسی کۆچبەرانی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی نۆکەندی ئینگلیز

2021.12.11 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لەبارەی چارەنوسی کۆچبەرانی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی نۆکەندی ئینگلیز

ناس کورد- 

لەدوای ئەوەی بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی لە نۆکەندی ئینگلیزیدا نزیکەی 30 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، پزیشکی دادی لیلی لە فەڕەنسا و دەزگای لوتکە لە ئاگادارییەکدا دەڵێن، هەر هاووڵاتییەکی کورد و عێراقی کە گومان دەکات کەسوکاری لەو ڕووداوەدا بێت بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە دەزگای لوتکەوە بۆ دیاری کردنی چارەنوسیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 




ئاگادارییەک لە دەزگای لوتکە  و پزیشکی دادی لە  وڵاتی فەرەنسا بۆ ڕای گشتی"

 

بەهۆی ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی (چوپ) لە ڕێکەوتی 2021/11/24 لە کەناڵی ئاوی ئینگلیزدا نزیکەی سی کۆچبەری نایاسایی بوون بەقوربانی.

 

ڕای گشتی ئاگادار دەکەیەنەوە کە لەم ڕووداوەدا 27 کۆچبەری نایاسایی تەرمیان لەلاین هیزی دەریاوانی فەرەنسی دۆزراوەتەوە.

 

بەمەبەستی دیاری کردنی چارەنوسی ئەو کۆچبەرانەی لەو ڕووداوەدا بوون و لەلایەن پزیشکی دادی لیل و پۆلیسی کاڵاس و دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران زانیاریەکان تۆمار کراون بەم شێوەیەی لای خوارەوە.

 

وەرگرتنی سامپڵ لە کەسوکاری  (1) کۆچبەری کورد لە فەرەنسا   (پزیشکی دادی لیل)

 

وەرگرتنی سامپڵ لە کەسوکاری (18) کۆچبەری کورد لە سلێمانی  (دەزگای لوتکە )

 

تێبینی : لەو  هەژدە سامپڵەی لە لایەن دەزگای لوتکەوە لە کەسوکاری کۆچبەر وەرگیراوە وفایلی بۆ کراوەتەوە یەک کۆچبەریان هاوڵاتی کوردی وڵاتی ئێرانە.

 

دەزگای لوتکە و پزیشکی دادی لیل ئاگادارتان دەکەتەوە هەر هاوڵاتییەکی کورد و عێراقی کە گومان دەکات کەسوکار و ڕۆڵەکانیان لەو ڕووداوەدا بێت بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە دەزگای لوتکەوە بۆ دیاری کردنی چارەنوسیان.

 

هاوپێچ لیستی ئەو گۆچبەرانەی تۆمار کراون.

دەزگای لوتکە  و  پزیشکی دادی لیل

No photo description available.
May be an image of ‎text that says '‎الدجس Names نوتكه seplaced Afairs List of the victims of November 24, 2021 incident in English Channel near UK 8 Gender Mother's Name D.N.A MUBIN RZGAR HUSSEIN HASTI RZGAR HUSSEIN PSHTIWAN RASUL FARKHA MHABAD AHMAD ALI MOHAMMED HUSSEIN MOHAMMED 12 REZHWAN YASIN HASSAN D.O. םוnnา SPHD Documents Number Male Female Male Female Male Male 2005 2014 2003 1989 2002 2002 Passport Passport Passport Passport ID1 Passport Ari Jalal The Summit Foundation President of Foundation القمة ددرکای Contact: Web: Email: @lutka.org Tel: -NL+31 18600303 GR: +30 693 279 8375 IR: -+964 770 752 4343 Address: Iraq Tri 412- Street House‎'‎

No photo description available.