گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کامەران عومەر دەنگۆی کۆچی دوایی خۆی ڕەت دەکاتەوە

2021.12.11 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەندی دێرینی کورد، کامەران عومەر، ناوبراو گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەوە و سڵاو بۆ هەوادارانی دەنێرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 11ی کانونی یەکەمی 2021، دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەند، کامەران عومەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە. 

 

لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەدا، کامەران عومەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا سڵاو بۆ هەوادارانی دەنێرێت و هیوای تەندروست باشییان بۆ دەخوازێت. 

 

لەئێستادا کامەران عومەر سەرقاڵی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێیە و ئەمڕۆ شەممە کاری وێنەگرتنی تەواو بووە.