گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.12.11 - 18:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

لیژنەی سامانە سروشتییەکان ژمارەیەک پێشنیازیان لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان داوەتە حکومەت و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، یەکێک لە پێشنیازەکان هەرزانکردنی نرخی نەوتە لە بازاڕدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 12ی کانونی یەکەمی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "بڕیار بوو پێش وەرزی زستان بەشەنەوتی ماڵان بەسەر هەموو هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، بەڵام پڕۆسەکە کەمێک بە خاوی بەڕێوە دەچێت و تەنیا 45 ملیۆن بەرمیل دابەش کراوە لە ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 283 ملیۆن بەرمیل هەیە، بۆ ئەوەی هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی بەرکەوێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەی لیژنەی سامانە سرووشتیەکاندا ژمارەیەک پێشنیازمان داوەتە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە دابەشکردنی نەوتی ماڵان و هەموو ماڵێک بەشەنەوت وەربگرێت".

 

باسی لەوەشکردووە، "یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە، رێگە بە نەوتی بازرگانی بدرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان، هەتا کاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی نەوت لە بازاڕدا هەبێت، چونکە ئەو 50 ملیۆن لیترەی بڕیار بوو حکومەتی فیدڕاڵ بیداتە هەرێم، تا ئێستا رەوانەی نەکردووە".

 

لەماوەی ڕابردوو، کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەڵێنی دا کە پێش دەستپێکردنی وەرزی زستان هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێدەدرێت.