گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانتارێک: حکومەت ڕاپۆرتێکی زۆر گرنگ دەنێرێتە پەرلەمان

2021.12.11 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: حکومەت ڕاپۆرتێکی زۆر گرنگ دەنێرێتە پەرلەمان

ناس کورد- 

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازیی حکومەت ئەم مانگە ڕەوانەی پەرلەمانی دەکرێت، دەشڵێت، ڕاپۆرتەکە وردەکاریی باشی تێدایە .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پێش سەری ساڵ و لەم مانگەوە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ڕوونکردەوەی ئەوەی کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا چ ھەنگاوێکیان ناوە لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''ڕاپۆرتی ئەم جارەی چاکسازیی حکومەتی ھەرێم زۆر گرنگە و وردەکاریی زۆر باشی تێدایە و چاوەڕێ دەکرێت بگاتە پەرلەمان و ئەوکات تەواوی وردەکارییەکان دەخرێتە ڕوو کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان چ ھەنگاوێکی ناوە." 

 

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەشکردووە، "ئەمساڵ حکومەت ھەنگاوی زۆر باشی ناوە لە بواری چاکسازی و بەردەوامیش دەبێت تا یاساکە بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت''.