گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە وەرزی سەرما و زستاندا چی میوەیەک بخۆین؟

2021.12.11 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
لە وەرزی سەرما و زستاندا چی میوەیەک بخۆین؟

ناس کورد-

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، میوە ترشەکان وەکو پرتەقاڵ، لیمۆ، لالەنگی و سندی و ئەوانی تر بەرگریی لەش بەهێز دەکەن دژی سەرما و هەڵامەت بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامینەکان بە تایبەتی ڤیتامین C، بەمەش ڕووبەڕووی ئەو میکرۆبانە دەبنەوە کە لە وەرزی زستاندا ڕوو دەردەکەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لەشکر حەمید لە ڕوونکردنەوەیەکدا (11ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە سێ جۆر لە میوە ترشەکان دەخۆن ڕێژەی 25% کەمتر توشی هەڵامەت و تەنگەنەفەسی دەبن لە زستاندا.


سودەکانی میوە ترشەکان:
- ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین و کانزا و پێکهاتە ڕووەکی یەکانی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی دەدات.


- ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵی سود بەخشەکانی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵ دەدات و کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.


- ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە کە ئەمەش هەڵبژاردنێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ کێشی یان دابەزێت یان هێشتنەوەی کێشی یان وەک خۆی ،ڕێژەیەکی باش ئا و ڕیشاڵی تێدایە.


- مەترسی توشبوون بە بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە.


- بەرگری لەش بە هێز دەکات دژی نەخۆشی یەکانی شێر پەنجە بەهۆی دژە ئۆکسانەکانەوە.
-پیکهاتەی خۆراکی میوە ترشەکان تەندروستی دڵ بەهێز دەکات بەهۆی باشکردنی ئاستی کۆلستڕۆڵ و نزمکردنەوەی پەستانی خوێن تەندروستی دڵ بەهێز دەکات.


-پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات پاراستنی لە نەخۆشی دەمارەکان.