گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بۆ پاراستنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست’’

كۆنگرێس دژی فڕۆكە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەجوڵێت

2021.12.11 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
كۆنگرێس دژی فڕۆكە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەجوڵێت

ناس كورد-
لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا ڕازی بوو لەسەر پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی فڕۆكە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران كە فرۆشتن و گواستنەوەی هەر بەشێك لەو فڕۆكانە دەخاتە چوارچێوەی سزا ئەمەریكییەكانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی پڕۆژەكە كە نوێنەرانی هەردوو پارتە سەرەكییەكەی ئەمەریكا (كۆماری و دیموكراتەكان) پێشكەشیان كردووە و "ناس كورد" بینیویەتی (11ی كانونی یەكەمی 2021)، سیاسەتی ئەمەریكا ئەوەیە ئێران و باڵ و گروپە چەكدارەكانی ڕابگرێت لە گەیشتن بە فڕۆكەی بێفڕۆکەوان (درۆن) كە دەشێت ببێتە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

مایكل ماكۆل لە لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس لەم بارەیەوە دەڵێت، "واشنتۆن هەموو ڕێگایەك دەگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئێران لە گەیشتن بە تەكنەلۆژیای فڕۆكەی بێفڕۆكەوان".

 

بەوتەی ماكۆل كە لە داڕێژەرانی پڕۆژەكەیە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانن لە سایەی هێرشەكانی فڕۆكەی ئێرانیدا بە ئۆقرەیی بژین هەروەها ئەو ئەمەریكیانەشی كە لەوێن.