گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆمپانیایەکی تورکی لەڕێگەی دادگاوە داوای قەرەبوو لە هەرێم دەکات

2021.12.11 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیایەکی تورکی لەڕێگەی دادگاوە داوای قەرەبوو لە هەرێم دەکات

ناس کورد-

کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە بەرانبەر کۆتایی هێنان بە گرێبەستی هەردوو کێڵگەی بنە باوی و میران کە دوو کێڵگەی گازین دەڵیت، لە رێگەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەنەوە داوای قەرەبوو لە حکومەتی هەرێم دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر داوای مۆڵەتی پەرپێدان و رێکەوتنی دەکرد ئێستا دەیەوێت لەرێگەی دادگاوە داوای قەرەبوو بکات.

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

دوای ئەوەی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لە بەرواری 20ی ئابی 2021دا ڕایگەیاند، لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە کە حکومەتی هەرێم دەیەوێ کۆتایی بهێنێت بە گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم لە کێڵگەی بنە باوی ومیران ئێستا کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە ئاگادار کراوەتەوە کە حکومەتی هەرێم گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم کۆتایی پێ دێنێت. هەروەها حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە کە پەیوەستە بە چارەسەری ناکۆکییەکان کە ئایا ئەم ئاگادارکرنەوەیە کاریگەرە بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی بنە باوێ و میران وە ئەم ئاگادارکردنەوەیە بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم ئەنجام نادرێت چونکە ئەوکاتە گەنێڵ دەتوانێت پەرەپێدان بکات لە کێڵگەکانی بنە باوی و میراندا.

 

لەو کاتەوەی لە شوباتی 2017دا گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەمدا کراوە، گەنێڵ هەموو هەوڵێکی داوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا بۆ پەرەپێدان لە هەردوو کێڵگەی بنە باوی و میران و چەندین پێسنیاری پەرەپێدانی پێشکەش حکومەتی هەڕیم کردووە تاوەکو ڕەزامەندی لەسەربدات. لەگەڵ ئەوەدا هەڕێم ماوەیەکە مەبەستی خۆی بەرونی دەربڕیوە کە ڕێگەنادات بە پەرەپێدانی کێڵگەکان بەو مەرجانەی لە گرێبەستی هاوبەشیکردنی بەرهەمدا هەیە.

 

لەم بارودۆخەدا بۆردی بەڕیوەبردن گەشتە ئەو دەرەنجامەی کە هیچ بژاردەیەکی کردەیی لە بەردەم دا نییە جگە لە رازی بوون بە کۆتایی هێنان بە گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم وە کو دەرەنجامێک بۆ سەرپێچییە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم وە داوای قەرەبوو لە حکومەتی هەرێم دەکات.

 

داواکانی گەنێڵ زۆر گرنگن وپێشکەشی دادگای ناوبژیوانی لەندەن دەکرێت بەپێی ئەو پرۆسانەی بۆ چارەسەری کێشەکان لە گرێبەستی هاوبەشی کردن لە بەرهەمدا دیاری کراوە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی گەنێڵدا هاتووە :کە گەنێڵ پەیوەندییەکی درێژ و بنیاتنەرانەی لە گەڵ حکومەتی هەرێمدا هەیە وە بەردەوام دەبین لە گەڵ حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی ئەسێتەکانی ترمان ، بۆ گەشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانمان کە خۆی لە زیادکردنی بەرهەم دەبینێتەوە لەهەرێم لە بەرژەوەندی خاوەن بەرژەوەندییەکان.

 

کێڵگەی بنەباوێ و میران دوو کێڵگەی گازین و 100%ی پشکەکانی ئەم دوکێڵگەیە هی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجییە ئێمە لە مانگی چواری 2020 لە وتارێکدا باسی ئەوەمان کرد کە گەشەپێدان لە کێڵگەکاندا وەستاوە و ئەو پرسیارەمان وروژاند کە ئایا هەرێم گرێبەستەکە کۆتایی پێ دێنێت یان نا؟ وە دەبێت حکومەت بە ووریاییەوە بڕیار بدات و بەپێی گرێبەستەکان تاوەکو داناگازێکی تر دوبارە نەبێتەوە.