گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆگایەکی چەکی بزوتنەوەى حەماس لە لوبنان ڕوویدا

2021.12.10 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆگایەکی چەکی بزوتنەوەى حەماس لە لوبنان ڕوویدا

ناس کورد-

تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆگای چەک و تەقەمەنی لە کەمپێکی فەڵەستینییەکان لە باکوری شاری سور لە لوبنان ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 13 کەس کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆگاکە سەر بە بزوتنەوەى حەماسی فەڵەستینییە و تائێستا هۆکار و ئاماری تەواوی بەرکەوتووان ئاشکرا نەکراوە.

 

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت کە تەقینەوەکە زۆر بەهێزە و ئاگرێکی گەورە دروست دەکات لەکاتی تەقینەوەیدا.

لە ئێستادا سوپای لوبنان چواردەوری کەمپەکەی گرتووە و ڕێگە نادات کەسی لێ دەربچێت یاخود داغڵ بێت، تاوەکو هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا دەکرێت.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ماوەی چەندین ساڵە 174 هەزار فەڵەستینی لە چەند کەمپێکی لوبناندا دەژین، بەڵام چەند ئامارێکی تر باس لە بوونی نزیکەى 500 هەزار کەس دەکات.