ناس کورد-
ئیدارەى گەرمیان رایگەیاند، لەسبەینێ وە پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیدارەى گەرمیان لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی لە بانکەکان ئەولەویەت بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە، بەو هۆیەشەوە بڕە پارەی پێویست بۆ کۆمپانیای گەردین کە تایبەتە بە پاککردنەوەی خۆڵ خاشاک لەگەرمیان خەرج نەکراوە و کرێکارانی پاککەرەوەی کۆمپانیاکە کارەکانیان راگرت و لەشوێنە جیاوازەکان خۆڵ و خاشاک کۆبوەوە.
دەقى رونکردنەوەکە:
لەسبەینێوە پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەستپێدەکاتەوە
روونکردنەوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە سەبارەت بە کێشەی لانەدانی خۆڵ و خاشاک لەسنورەکە
بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی لە بانکەکان ئەولەویەت بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە، بەو هۆیەشەوە بڕە پارەی پێویست بۆ کۆمپانیای گەردین کە تایبەتە بە پاککردنەوەی خۆڵ خاشاک لەگەرمیان خەرج نەکراوە و کرێکارانی پاککەرەوەی کۆمپانیاکە کارەکانیان راگرت و لەشوێنە جیاوازەکان خۆڵ و خاشاک کۆبوەوە، بەڵام لێرەوە بە هەموولایەکی رادەگەیەنین لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەکە، بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان بەگەڕخست بۆ چارەسەری گرفتەکە، بە سوپاسەوە بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی بەدەم داواکارییەکانەوە هات و کێشەکان چارەسەرکران، لەسبەینێ شەممە (٢٠٢١/١٢/١١)وە پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەگەرمیان دەستپێدەکاتەوە.
راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان