گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شارەكانی كوردستان دەگیرێن’’

هۆشداری: لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا هیچ شارێكی كوردستان پارێزراو نابێت

2021.12.10 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری: لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا هیچ شارێكی كوردستان پارێزراو نابێت

ناس كورد_

ناوەندی لێكۆڵینەوەی "تاسك" دەڵێت: ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی ئێران و ئیسرائیل زۆر بەهێزە و لەوكاتەشدا هەولێر و سلێمانی و دهۆک وەک یەک دەبێتە ئامانجی سەرەکی ئێران و دوور نییە شارەكان داگیر بكرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندەكە كە بارەگاكەی لە هەولێرە و پ. د. عوسمان عەلی سەرپەرشتی دەكات، لە شرۆڤەیەكدا (10ی كانونی یەكەمی 2021) كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بنێت گەیشتە واشنتۆن لەگەل وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی چاودێران بێت، ئەم کۆبوونەوە تایبەت بووە بەپرسی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران.

 

هەروەها دەڵێت: هەر دوێنێ خولێکی تر دانوسانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێف بەڕێوە چوو، شایەنی باسە هەردوو ولات لێدوانی توندیان بەرامبەر یەکتر دا، بەرپرسانی ئێران ئەوەی بیر خستەوە کە ئەمریکا و وولاتانی ئەوروپی زیاد لە هەزار جۆری ئابلۆقەیان خستۆتە سەر وولاتەکەیان چیتر لەوە زیاتر ناتوانن ئارام بگرن. 

 

شرۆڤەی ناوەندەكە باس لەوە دەكات ئاماژەكان لەسەر ئەوەن دانوسان بە هیچ ئەنجامێک ناگا، ئەگەر ئەمریکا پێش وەخت لە واشنتۆنەوە هەندێ نەرمی نیشان نەدا لەبارەی ئەو ئابلۆقەی ئابووری و سیاسیانەی سەر ئێران. بەلام ڕوونە ئەوروپی و ئەمریکایەکان سورن لە سەر جێ بەجێ کردنی ئەو 12 مەرجەی کە پێوسیتە ئێران بێ سێ و دوو ئەنجامیان بدا. کە گرنگتریان ڕاگرتنی کۆمەکی ئێران بۆ گروپە تیرۆریستییەکان وەک حوسی و حیزبوڵڵا و میلیشیاکانی عیراق و سوریا. مەرجی دووەم کە ترامپ ئەندازیاری ئەم مەرجە بووە، ئەویش راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و تێک شکاندنی موشەکی بالیسی ئێرانە. 

 

شرۆڤەكە پیشبینی ئەوە دەكات ئێران پابەندی هیچێک لەو مەرجانە نابێت، هەر بۆیە لە 25 ئۆكتۆبەری رابردوو سەرکردە سەربازیەکان لە پنتاگۆن کۆبونەوەیەکی فراوانیان کرد بە ووردی سیناریۆیەکانی هێرش بۆ سەر ئێرانیان تاوتوێ کرد، ئەمە دوای بە بن بەست گەیشتنی دانوسانی ڤییەننا. 

 

بەگوتەی شرۆڤەگە رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کە بە سروشت پیاوێکی توندە پێداگری ئێران لە سەر سیاسەتی خۆی دەکات وە ئەوان یاری دەکەن لە سەر بوونی چاکدارەکانیان لە عێراق و یەمەن و سوریا بەمەبەستی لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست. 

 

پاشان شرۆڤەكە دەپرسێت: لەئەگەری پێکدادانی سەربازی نێوان ئەمریکا و ئێران هەرێمی کوردستان لە کوێی هاوکێشەکە دایە؟ هەروەها دەڵێت:  لە رابردوودا سەرۆکی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران عەلی شەمخانی رایگەیاند کە لە ئەگەری شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەوان ئامادەن لە هەموو بەرژەوەندییەکی ئەمریکا بدەن لە ناوچەکە دا. هەرێمی کوردستان کە سنوری چەند سەعاتێک لە ئێران دورە، هاوکات چەند بنکەیەکی ئەمریکی تێدایە بئ گومان شوێنکی ستراتیژیە بۆیان. لەبەر ئەوە پێویستە لە هەرێمی کوردستان یەکەم شت ئەنجام بدرێت بەرەیەکی کورستانی و نیشتمانی بەهێز دروست بکرێت، بێ ڕەچاو کردنی دەرئەنجامەکانی هەلبژاردن لە هەموو لایەنەکان پێک بهێنرێت، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەموو ئەگەرێک. گومان لەوەدا نییە لە ئەگەری دروست بوونی شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ناوچەکە زۆر گۆڕانکاری گەورە و گرنگ بەخۆیەوە دەبینی، هەروەک چۆن کورد لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی ئامادە نەبوو بۆ پێشهاتە سیاسیەکان و نەیانتوانی لە سەر ڕووبەری چوار خاکی کوردستان کیانێک بۆیان هاوشێوەی ئەرمەن و ئازەر یۆنانیەکان پێک بهێنن! بەهەمان شێوە ئێستاش هیچ ئامادەکارییەک نییە. 

 

د. عوسمان عەلی لە كۆتایی شرۆڤەكەدا نووسیویەتی:

 

هەڵە تێگەیشتنک هەیە لای هەندێ سیاسەتمەدار و چاودێران، گوایە ئیسرائیل و ئێران خاوەنی بەرژوەندی گەورەن و هەرگیز ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لە نێوانیان روونادات. ئەمە بۆ سەردەمی باڕاک ئۆباما ڕاست بوو، بەلام بەپێچەوانەوە ئەمڕۆ ئەگەری رووبەڕوو بوونەوە زۆر بەهێزە. 

 

لەئەگەری شەڕدا هیچ شارێکی هەرێمی کوردستان پارێزراو نابێ هەولێر و سلێمانی و دهۆک وەک یەک دەبێتە ئامانجی سەرەکی ئێران و نزیکە لە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی. بۆیە پێویستە هەر لە ئێستاوە حکومەتی هەرێم لە رێگای دبلۆماسیەکانی هەوڵەکانی لە ئەمریکا و ئەوروپا چڕ بکاتەوە هاوشێوەی ئیسرائیل و سعودیە و ئیماڕات بە دژە موشەک شارەکانی بپارێزرێت. وە ئیدارەی ئەمریکا رابگەیەندرێت کە لێدان لە هەرێمی کوردستان هێلی سورە.

 

 16 ئوکتۆبەر حەشدی شەعبی تا نزیک هەولێر هات، لە ئەگەری شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا سوپاکانی سەر بە ئێران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرن، چونکە ئەوان کوردستان بە ئیسرائیلی دوەم وەسف دەکەن. بۆیە تا 16 ئۆکتۆبرییکی تر دووبارە نەبێتەوە پێوستە نێوان پارتی و یەکێتی لێک تێگەیشتنی ڕون هەبێ، ئامادەکاری بکرێت بۆ هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەک. بۆیە یەک خستنی ناو ماڵی کورد، نیەتی جدی حکومەت بۆ چاکسازی کە بەداخەوە حکومەت لە پرۆسەی چاکسازی زۆر جدی نیە کارەکە بە سستی دەڕوات ، ئاشت بوونەوەی نێوان حکومەت و جەماوەر و گەڕانەوەی متمانەی خەلک و حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێدانی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی.

 

لەو ئەگەرانەن کە کورستان لە مەترسیەکی گەورە دەپارێزرێت.