گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وادەیەکى نزیک’’

’’بەفر و بارانى زیاتر’’..پێشبینییەک بۆ گۆڕانى کەشوهەوا

2021.12.10 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەفر و بارانى زیاتر’’..پێشبینییەک بۆ گۆڕانى کەشوهەوا

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لەکۆتایی ھەفتەی ئایندەوە کەشى ناوچەکە گۆڕانى بەسەردا بێت و بەفر و بارانى زیاتر ببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار  (10ی كانونی یەكەمی 2021)  لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "لەکۆتایی ھەفتەی ئایندەوە گۆرانکارییەک بەسەر کەشی ناوچەکەدا دێت کە جیاواز لەم مانگانەی ڕابردوو رێژەی بەفر و باران بارین زیاددەکاتەوە، جێگیری مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆکان درێژە کێش ئەبێتەوە بەسەر ناوچەکەدا وە پێچەوانەکەی جێگیربوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەکی بەھێز و مەودا درێژە بەسەر زۆرینەی وڵاتانی کیشوەری ئەوروپادا".

 

هاوكات محەمەد دورى شارەزى کەشناسى (10 كانونى یەکەمى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، چالاکى نزمە پاڵەپەستۆى سیبیرى کەشێکى زۆر ساردى لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بەتایبەتى لەشەواندا بەرەو ناوچەکانى باکور و ناوەڕاستى عێراق لەچەند رۆژى داهاتوودا.  

  

وتیشى بەفر و بەستەڵەک لەبەرزى 700 مەترەوە لەبەرزاییەکانى هەرێم دەبینرێت بەتایبەتى لەشەوان و بەرەبەیاندا.