ناس كورد_
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەڕەشەیەكی ئاراستەی ئەوانە كرد كە هەوڵی تێكدانی ئاسایشی خەڵك دەدەن لە رێكخراوی داعش و دەڵێت: تا ڕیشەكیشكردنی ئەم ڕێكخراوە ناوەستین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كازمی لە تویتێكدا بەبۆنەی چوارەم ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعش، نووسیویەتی (10ی كانونی یەكەمی 2021):
لە چوارەم ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەركەوتندا بەسەر داعشی تیرۆریست، پیرۆزبایی لە گەلی خۆمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەكان دەكەین. سڵاو لەو خوێنە ئاڵانەی خاكیان ڕزگاركرد و عێراقییەكانیان یەكخست و سەركەوتنیان دەستەبەركرد، چاوپۆشی لەوانە ناكەین هەوڵی تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان و ڕفاندنی شكۆیان دەدەین و درێژە بەكاروانی سەركەوتنەكان بەسەر ئەم ڕێكخراوە تاریكبینە دەدەین و لەڕەگەوە ڕیشەكێشیان دەكەین.