گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەکى نوێ لەبارەى گەشتى ئێران لەدەروازەکانى هەرێمەوە

2021.12.10 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەکى نوێ لەبارەى گەشتى ئێران لەدەروازەکانى هەرێمەوە

ناس کورد-

 

دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ رایگەیاند، هەرکەسێک بەبێ کارتى ڤاکسین و پشکنینى (PCR) بیەوێت گەشتى ئێران بکات دەگەڕێنرێتەوە و تەنها دوو شوێنیش باوەڕپێکراون بۆ پشکنینى کۆرۆنا بۆ گەشتیاران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى دەروازەکە، گەشتیاران بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی هەریەکە لەنەخۆشخانە حکومی یەکانی (شەهید تاهیر علی والی بگ ــ لەسلێمانی) و (نەخۆشخانەی وەفاــ لە هەڵەبجە) بکەن بەپێ ی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی تەنها ئەو دوو شوێنە باوەڕپێکراون بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا تایبەت بەگەشتیاران و کاری پێ دەکرێت.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی بەنیازی گەشت کردنن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە ، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR)(هەردوکیان پێکەوە) پێبێت ، بەپێچەوانەوە ئیش و کاریان بۆناکرێت و دەگەڕێنرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو مۆڵەتەی ئێران دیاری کردبوو کۆتایی هاتووە و لەئێستا بەدواوە ئێران تەنها ڕێگە بەداخڵ بوونی ئەوکەسانە دەدات کە هەردووکی واتە(کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای PCR)ی پێکەوە پێبێت.

 

لەگەڵ ڕێزدا...

 

تێ بی نی : گەشتیاران بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی هەریەکە لەنەخۆشخانە حکومی یەکانی (شەهید تاهیر علی والی بگ ــ لەسلێمانی) و (نەخۆشخانەی وەفاــ لە هەڵەبجە) بکەن بەپێ ی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی تەنها ئەو دوو شوێنە باوەڕپێکراون بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا تایبەت بەگەشتیاران و کاری پێ دەکرێت.

 

 

(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان)