ناس کورد-
پێشبینییە کەشناسییەکان ئاماژە بە چالاکى نزمە پاڵەپەستۆى سیبیرى دەکەن لەسەر ئاسمانى عێراق و هەرێم، کە بەهۆیەوە شەپۆلى سەرماى توند تا کۆتایی هەفتەى داهاتوو بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد دورى شارەزى کەشناسى (10 كانونى یەکەمى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، چالاکى نزمە پاڵەپەستۆى سیبیرى کەشێکى زۆر ساردى لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بەتایبەتى لەشەواندا بەرەو ناوچەکانى باکور و ناوەڕاستى عێراق لەچەند رۆژى داهاتوودا.
وتیشى بەفر و بەستەڵەک لەبەرزى 700 مەترەوە لەبەرزاییەکانى هەرێم دەبینرێت بەتایبەتى لەشەوان و بەرەبەیاندا.
هاوکات کەشناسی هەرێم پێشبینى دوو رۆژى بڵاوکردەوە و پێشبینیدەکات ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ پەیدابوونى پەڵە هەورى جیاجیا.