ناس كورد_
لە كاتێكدا جیهان سەرقاڵی لێكۆلینەوەن لە مەترسییەكانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، بیل گەیتسی خاوەنی مایكرۆسۆفت مژدەیەك لەبارەی كۆتایی پەتای كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت كە بووەتەهۆی مردنی ملیۆنەها كەس لە جیهان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەكانی گەیتس كە ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (10ی كانونی یەكەمی 2021) لە ساڵی ئایندە (2022) كۆتایی بە مەترسییەكانی كۆرۆنا دێت.
گەیتس باسی لەوەشكردووە لەمەولا هەموو پایزێك خەڵك خۆیان دەكوتن بە ڤاكسینێكی تێكەڵ لە دژە كۆرۆنا و دژە پەتای وەرزی لەیەك كاتدا.
پێشتر پرۆفیسۆر لۆرانس یونغ زانای ڤایرۆسەكان لە زانكۆی وارویك لە لێدوان بۆ رۆژنامەی ئێكسپرێس كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی كانونی یەكەمی 2021) بڵاوی كردەوە سەرجەم پێشبینییەكان لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بێهیواكەر و ڕەش نین، بەڵكە دەرفەت هەیە بۆ گەشبینی چونكە ئێستا باشترین دەرمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.
یونغ دەڵێت "پێویستە سوپاسگوزاربین ئۆمیكرۆن ساڵی پار دەرنەكەوت". هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو بەهۆی ئۆمیكرۆنەوە دەكرێت بەسەر گۆڕاوی دەلتا زاڵ بین چونكە بەگوێرەی ڕاپۆرتەكاننیشانی ئۆمیكرۆن بەپێچەوانەی دەلتاوە سووكن، ئەمەش وادەكات ئۆمیكرۆن جێگەی دەلتای ترسناك بگرێتەوە، بەپێی تێپەڕبوونی كاتیش كۆتایی بە پەتاكە دێت.
ئەم زانایە باس لەوەش دەكات دوو هەفتەیان پێویستە بۆ ناسینی تەواوەتی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و كاریگەریی ڤاكسینەكان لە بەرەنگاربوونەوەی.
زاناکانی بواری پزیشكی بۆ یهکهم جار جۆرێکی تازهی ڤایرۆسی کۆرۆنایان له ئهفەریقیا دهستنیشان کرد و بهگوێرهی زانیاریهکانیان توانای بڵاوبونهوهی زۆر لهوانی پێش خۆی زیاتره. رێکخراوی تهندروستی جیهانیش هەفتەی ڕابردوو کۆبونهوەیەكی تایبهتی سهبارهت بهم گۆڕاوه تازهیهی ڤایرۆسهکه ئهنجامدا كە پێنجەمە لە مێژووی ڤایرۆسەكە و رایگهیاند "جێگهی نیگهرانیه" و دواتر زەنگی مەترسی لێدا.