گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’لە دابەشکردنی نەوتی ماڵاندا فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت’’

2021.12.09 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە دابەشکردنی نەوتی ماڵاندا فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت’’

ناس کورد- 

لە ئیدارەی سۆران توانرا دەست بەسەر دوو تانكەری دابەشكردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان بگرن، کە یەکێکیان ئاوی تێکەڵ نەوتەکە کردبوو، یەکێکی دیکەش کەمتر لە بڕی دیاریکراو نەوتی دابەش کردبوو بەسەر ماڵاندا و بەشێکی بۆ خۆی بردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەلام عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی ئابوری و سوتەمەنی قایمقامییەتی سۆران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " لە سنوری سۆران تانكەرێك نەوتی بە شێوەی عەداد و بە تەواوی بە هاووڵاتییان نەداوە، دوای دابەشكردنی نەوتەكەیش پشكنینی تانكەرەكە كرا و چەند بەرمیلێك نەوتی تێدا مابوو كە بە تەواوەتی بە ماڵانی نەدابوو، بۆیە دەستی بەسەردا گیرا ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، دەست بەسەر تانكەرەكە گیرا و تۆمەتبار گیراوە و رێكاری یاسایی بەسەر جێبەجێ دەكرێت، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ماوەی رابردووشدا شوفێری تانكەرێكی دیکەی نەوت، ئاوی تێكەڵ بە نەوت كردبوو و دابەشی سەر ماڵانی سنووری ئیدارەی سۆرانی كردبوو، ئەویش دەستی بەسەردا گیرا و رێوشوێنی پێویستی لەگەڵ كرا." 

 

باسی لەوەشکرد، " گشت بریكار و شوفێرەكانی دابەشكردنی نەوت ئاگەدار دەكەینەوە كە پابەندی رێنوێنییەكان بن، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی توند بەرانبەریان دەگیرێتە بەر، داوایش لە هاووڵاتییان دەكەین لەكاتی بوونی هەر كێشە و گرفتێك لە دابەشكردنی نەوت، ئاگەدارمان بكەنەوە."