گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس زانیاریی ئاشکرا دەکات

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسیەی ’’بەکارهێنانی تۆوی خەزورێک بۆ بوکەکەی’’

2021.12.09 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسیەی ’’بەکارهێنانی تۆوی خەزورێک بۆ بوکەکەی’’

ناس کورد- 

بڵاوکردنەوەی دەنگۆی "بەکارهێنانی تۆوی خەزورێک بۆ بوکەکەی و تۆوی کارگوزارێکی بەنگلادیشی بۆ ژنانی دیکە لە سەنتەرێکی منداڵی بلوری لە سلێمانی" داواکاری گشتیی هێنایەسەر خەت و ناس کورد زانیویەتی لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا د. باخان ئازاد لە ڕاستەوخۆیەکی فەیسبوکدا ڕایگەیاند، "لە سەنتەرێکی منداڵی بلور لە سلێمانی تۆوی کارگوزارێکی بەنگلادیشیان کردووەتە منداڵدانی ژنی کوردەوە، لە کەیسێکی دیکەشدا تۆوی خەزورێکیان کردووەتە منداڵدانی بوکەکەیەوە، بەبێ ئەوەی ژنەکان بزانن." 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە داواکاری گشتیی هەرێم (پێنجشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "ئەو کەسەی کە باسی لەو کەیسانە کردووە، داوامان لێکرد بەڵگەکانی بهێنێتە داواکاری گشتی تا بەدواداچوونی بۆ بکەین و ڕاستییەکان ئاشكرا بکرێن." 

 

وتیشی، "بەشێک لە بەڵگەکانی هێناوە و هەندێکی ماوە کە بڕیارە ئەوەش بهێنێت بۆمان، ڕۆژی یەکشەممە کۆدەبینەوە و سەیری بەڵگەکان دەکەین و بەدواداچوونەکانمان لەسەر ئەو کەیسانە دەست پێدەکەین." 

 

ئەو سەرچاوەیە کە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوی قسەی بۆ "ناس کورد" کرد ئاماژەی بەوەشکرد، "تائێستا دوو کەیسە کە هێنراوەتە لامان و هیچ شتێک دیارنییە لە ڕاستی و دروستی بابەتەکە، پێویستە لێکۆڵینەوە بکەین و ناتوانین هەر لەخۆوە بڕیار بدەین." 

 

سەبارەت بەو پرسە، سەندیکای پزیشکانی کوردستان هاتووەتە دەنگ و لە راگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و بە ناڕاست ناوی برد. 

 

ئەو سەرچاوەیە لە داواکاری گشتیی هەرێم باسی لەوەکرد، "لەئێستادا نە دەتوانین بڵێین ڕاستە، نە دەتوانین بڵێین ناڕاستە، بۆیە لێکۆڵینەوەی جدی دەست پێدەکەین و ڕاستییەکان ئاشكرا دەکەین." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "ئەگەر ئەو دەنگۆیە ڕاست بێت و بەڵگەکان بسەلمێنرێن و بەسەر هەر سەنتەرێکدا ساغ ببێتەوە، ئەوا ئەو کەسانەی لەو سەنتەرانە منداڵی بلورییان داناوە، دەتوانن پشکنینی (DNA) بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە باوکی منداڵەکە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ’’بەکارهێنانی تۆوی خەزورێک بۆ بوکەکەی لە سەنتەرێکی منداڵی بلوری’’