گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کۆچبەرانەوە مەسرور بارزانی چی بە وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا وت؟

2021.12.09 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کۆچبەرانەوە مەسرور بارزانی چی بە وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا وت؟

ناس کورد- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا دۆخی کۆچبەرانیان لە سنوری بێلارووس و پۆڵەندا و نۆکەندی ئینگلیزی تاووتوێ کرد و سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی، یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کۆچبەريی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم (پێنجشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2021) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پێگەیشت. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییەکەدا، بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا و نۆکەندی ئینگلیزی  تاوتووێ کرا و سەرۆکی حکومەت، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی نالەباری کۆچبەرانی کورد دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، " پێویستە بە پێی یاسای نێودەوڵەتیی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و هاوکاری مرۆیی و فریاگوزارییان پێشکەش بکرێت." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، مەسرور بارزانی ئەوەشی بە وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا ڕاگەیاندووە کە " هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی، یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کۆچبەريی" و ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی بەریتانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران کردووە. 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاریکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی فیدرالی و وڵاتانی ئەوروپایی ڕاگەیاند، بەتایبەتی کارئاسانیکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها جەخت لە سەر هاوکاری و هەماهەنگیی کرا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گرووپ و قاچاخچیانەی فێڵ لە کۆچبەران دەکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لای خۆیەوە، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ ئەو پێشمەرگە و هاووڵاتییانەی بە هۆی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش شەهیدبوون .