گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کردنەوەی دامەزراندن لە دوو لیوای پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.12.09 - 18:40
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کردنەوەی دامەزراندن لە دوو لیوای پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دامەزراندن لە هەردوو لیوای (3 و 7)ی تایبەت بە "کۆسرەت ڕەسوڵ" سەرپەرشتیاری ئەو دوو لیوایە ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ جۆرە دامەزراندنێک بوونی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبوک لیوا ئەیوب یوسف سەعید، سەرپەرشتیاری لیوای (3 و 7) ڕایگەیاند، "بڵاوبوونەوەی هەر هەواڵێکی کردنەوەی دامەزراندن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نیە و لێی بەرپرسیار نین، ئێمە هەر پەیام و بڵاوکراوەیەک یاخود ڕاگەیەندراوێکمان هەبێ سەرەتا لێرەوە ئاماژەی پێ دەکەین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خۆزگە بمانتوانیایە دەرگای دامەزراندن بە ڕووی هاووڵاتیاندا بکەینەوە، بەڵام ئەوە کارێکە پێویستی بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە هەیە بۆ خەرج کردنی میلاک." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، " دووبارە ڕایدەگەیەنین دور و نزیک پەیوەندیمان بەو جۆرە هەواڵانەوە نیە و لێی بەرپرس نین و هیچ جۆرە دامەزراندن یاخود لادان و دانانێک لای ئێمە نیە بە داخەوە."