ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکران کە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی ھەرێم تێکبدەن، دەشڵێت، دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی:
لەئەنجامی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە ، پاش دەست خستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان کە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی ھەرێم تێکبدەن .
پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، لەھەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١ ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن .
لێرەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوەکان و پاراستنی دۆسیەکە زانیارییەکانی پەیوەست بەم پیلانەی تیرۆریستان دەھێڵینەوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بە بەڵگەو دۆکۆمێنتی دروست زانیاری زیاتر لەبارەی شکستپێھێنانی تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ رایگشتی بڵاودەکەینەوە .
لەگەڵ رێزماندا
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
زیاتر بخوێنەرەوە: لەبارەی دەستگیرکردنی چەند کەسێک لە مزگەوتەکانی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە دەدرێت