ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە لەبارەی دەنگۆی "دەستگیرکردنی چەند کەسێک لە مزگەوتەکانی پارێزگاکە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە" بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەهیچ مزگەوتێکی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرنەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕونکردنەوەیەک لە ب. گ ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە:
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا، لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و پەیج و ئەکاونتی فەیس بوکەوە هەواڵی ناڕاست بڵاو کرایەوە گوایە لەو چالاکییەدا لەناو مزگەوتەکان چەند کەسێک گیراون لێرەدا بەپێویستی دەزانین بۆهەموو لایەکی ڕونبکەینەوە کە ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستییەوە و هیچ کەسێک لەهیچ مزگەوتێکی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرنەکراوەو ئەم هەواڵەش هەواڵێکی بێ بنەماو ناڕاستە.
داواکارین لەودەزگاو پەیجە ڕاگەیاندنانە کەلەم جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە لەپێناو خوێنەرو گوێگرەکانیاندا دڵنیابنەوە لەڕاستی و دروستی هەواڵ پاشان بڵاویبکەنەوە..