ناس کورد-
دەستەى دەسپاکى هەرێم رایگەیاند، لەئیستادا 804 کەیسى گەندەڵى لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت و 94 داواش لەدادگا یەکلایی کراونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەکە (9ی كانونی یەكەمی 2021) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، بەگشتى لەئێستادا 804 کەیسى گەندەڵى لەهەردوو قۆناغى سزایی و هەواڵدەریی لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت و 123 کەیس چونەتە قۆناغى دادگایی، 94 داواى سزاییش یەکلایی کراونەتەوە لەدادگا.
وتیشى ئەمساڵ ئەو کەیسانەى یەکلایی کراونەتەوە زۆرترن لەساڵى رابردوو، بەهۆى ئەوەى ئەمساڵ دەوام ئاسایی بووە.