گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

100 بۆمبى هێشوویی دزرا..بارى لەناکاو لەبەسرە راگەیەنرا

2021.12.09 - 00:22
App store icon Play store icon Play store icon
100 بۆمبى هێشوویی دزرا..بارى لەناکاو لەبەسرە راگەیەنرا

ناس کورد-

بەرپرسانى پارێزگاى بەسرە بارى لەناکاویان راگەیاند، دواى ئەوەى 100 بۆمبى هێشویی لەسنورى پارێزگاکە لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە دزران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەباس ماهیر قایمقامى قەزاى زوبێر لە پارێزگى بەسرە بە پێگەى "مربد" ى عێراقى راگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان هەستاون بە کۆکردنەوەى سەرجەم پاشماوەکانى جەنگ بۆ لەناوبردنیان، کە لەناویاندا نزیکەى 10 کۆگاى بەتاڵ هەبوون، جگە لەیەک دانەیان کە 100 بۆمبى هێشویی تێدا بووە.

  

وتیشى بەشێک لە فرۆشیار گەڕۆکەکانى کۆکردنەوەى ئاسن هەستاون بە دزینى ئەو کۆگایە کە بڕیاربوو لە بیابانى رومێلە بتەقێندرێتەوە و بردویانە بۆ شوێنى نادیار، بەبێ ئەوەى بزانن مەترسیدارە. 

  

عەباس ماهیر باسى لەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتى لەناکاوەوە بۆ دۆزینەوەى ئەو کۆگایە.