گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بەڵێننامە و كەفیل

چالاکوانانی خۆپیشاندانەكانی خوێندكارانی زانكۆ بە مەرج ئازاد کران

2021.12.08 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
چالاکوانانی خۆپیشاندانەكانی خوێندكارانی زانكۆ بە مەرج ئازاد کران

ناس كورد_

ئاسایشی سلێمانی هەندێك لەو خوێندكارانەی زانكۆی ئازاد كرد كە بە تۆمەتی سەرپەرشتیكردن و بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی بەردەم زانكۆ دەستگیركرابوون، بەڵام بە مەرجی بەشدارینەكردن لە خۆپیشاندان لە داهاتوودا و لەسەر ئەمەش كەفیلیان لێ وەرگیراوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد"، (8_1_ 2021) ئازادکردنی خوێندکارەکان پاش لێکۆڵینەوەی ئاسایش و وەرگرتنی بەڵێننامەی دەستخەت بووە لە خوێندکارە گیراوەکان کە جارێکی بەشداری چالاکی خۆپیشاندان نەکەن، هەروەها دووان لەوانەش بە ناوەکانی (زەیدان تەها محەممەد) و (محەمەد عەبدولڕەحمان) کە لە دوا قۆناغی کۆلێژی یاسان، جگە لە بەڵێننامە، کەفالەتی بە خێو کاریان لێ وەرگیراوە کە جارێکی دیکە بەشداری خۆپیشاندان نەکەن، بە پێچەوانەشەوە دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.

 

هێزێکی ئاسایش لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە نزیک زانکۆ و سەر جا دەی گشتی ماجدی مۆڵ ژمارەیەک خوێندکاریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سەرپەرشتیکردن و بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دژی خراپی گوزەران و ڕەخنەگرتنیان لە سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.

 


هەندێک لە کەس و کاری گیراوەکان ئەوەیان بە "ناس کورد" ڕاگەیاند، خوێندکارەکان ڕاپێچی زیندانی ئاسایش کراون، پاشان بەڵێننامە و کە فیلیان لێ وەرگیراوە بەشداری هیچ چالاکییەکی خۆپیشاندان نەکەن. لای خۆشییەوە، زەیدان تەها، ئەوەی بە "ناس كورد" ڕاگەیاند كە هەڕەشەیان لێ كراوە، وەك تاوانبار ڕاپێچ كراون و براونەتە زیندان، لە كاتێكدا ئەوان بەشێوەیەكی مەدەنی خۆپیشاندانیان كردووە و "گردبوونەوە و خۆپیشاندانیش مافێكی یاسایی ودەستوریی هەموو تاكێكە". 



کەس و کاری گیراوەکان ئەوەشیان خستە ڕوو کە نیگەران بوون لە ڕاپێچکردنی خوێندکارەکان لەلایەن هێزێکی ئەمنی نەناسراو، پاش سۆراخ کردن و پەیوەندیکردن ئەوجا زانیویانە ئەوانە براون بۆ ئاسایش و خراونەتە زیندانەوە.

me_ga.php?id=5458

 

چەند ڕۆژێکە گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆدا هەیە، پێشتریش سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە لەسەر پاراستنی حەرەمی زانکۆ کردووەتەوە، هەروەها ئیدانەی هەر پێشێلکارییەک و توندوتیژییەکی کردووە کە لە دەرەوەی یاسا و ڕێنمایییەکان ئەنجام درا بێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی بە دوادا چون لەسەر ئاستی زانکۆ دروست کرد بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان.