گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕێکى گەورەى داهاتى نەوتى هەرێم لەلوبنان ’’گلدراوەتەوە’’

2021.12.08 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
بڕێکى گەورەى داهاتى نەوتى هەرێم لەلوبنان ’’گلدراوەتەوە’’

ناس کورد-

 

بڕی 294 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و 310 ملیۆن یۆرۆ لە داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری بانکیی لوبنان گلدراوەتەوە، ئەوەش بەپێی نوێترین راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتەکە کە تایبەتە بە داهات و هەناردەى نەوت و دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە کۆتایی چارەکی یەکەمی 2021 ئەو بڕە پارەیە لە داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێم لە هەژماری بانکیی لوبنان گلدراوەتەوە و ئێستا بانکەکانى ئەو وڵاتە بەردەوامن لە سەپاندنی کۆتوبەند لەسەر جموجۆڵی دراوی بیانی بۆ دەرەوەی وڵات.

 

هەر بەپێی راپۆرتەکە، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١، حکومەتی هەرێمی کوردستان ٧٧,٣٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگای بۆری هەناردەی دەرەوەی کردووە. هەروەها ٣,٩٥ ملیۆن بەرمیل بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان تەرخانکراوە. ٧٦,٨٦٩ ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاوی هەناردەکراو گواستراوەتەوە لەلایەن فرۆشیارانەوە لەڕێی بەندەری جەیهان بە تێکڕای نرخی ٥٣,٤٤٦ دۆلار بۆ یەک بەرمیل.   

  

لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤,١ ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی هەناردەکراوی نەوتی خاوی بەدەستهێناوە. لە دوای دانەوەی شایستەکانی مانگانەی بەرهەمهێنەرانی نەوت و بەکاربەرانی بۆرییەکان و کڕیاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان ١,٧٣٧ ملیار دۆلاری وەک سافیی داهاتەکانی نەوتی خاوی بۆ مایەوە.  

  

دەقى راپۆرتەکان: