گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیدارەكەی پێشوو كێشەی دروستكردووە

سەردانی سەركردەكانی شیعە بۆ ماڵی سەدر كێشەی تێكەوت

2021.12.08 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
سەردانی سەركردەكانی شیعە بۆ ماڵی سەدر كێشەی تێكەوت

ناس كورد_

بڕیاربوو دوێنێ سەركردەی هێزە سیاسییەكانی شیعە بۆ خوانی ئێوارە میوانی ماڵی موقتەدا سەدربن لە حەنانەی نەجەف، بەڵام لەبری ئەوە جنین بلاسخارت سەردانی كرد كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هێزە شیعەكان گرژ و ئاڵۆزە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بۆ "ناس كورد" ی ڕوونكردەوە (8ی كانونی یەكەمی 2021)، پاش ئەوەی پێنج شەممەی ڕابردوو سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی شیعە لە ماڵی هادی عامری لەگەڵ سەدر كۆبوونەوە، بڕیاربوو دوێنێ سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی شیعە سەردانی حەنانەی نەجەف بكەن و گەڕی دووەمی كۆبوونەوەكایان لەوێ بێت، بەڵام بەهۆی لێكەوتە و گرژییەكانی دیداری پێشوویان سەردانەكە سەری نەگرتووە. 

 

بەگوێرەی سەرچاوەكەی "ناس" نوری مالیكی و قەیس خەزعەلی ئامادەنەبوون بچن بۆ نەجەف پاش ئەوەی لە دیداری پێشوودا گرفتیان لەگەڵ سەدر بۆ دروست بووە، لەبری ئەوەش لایەنە شیعەكان پێشنیاریان كردووە شاندێك بنێرن بۆلای سەدر، ئەویش وتوویەتی "كە خۆیان نایەن شاند پێویست ناكات بێت". 

 

هەر دوێنێ جنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی سەدری كرد لە ماڵی خۆی و هەردوولا داوای ئەوەیان كرد دادگای فیدراڵی بەزویی ئەنجامەكان پەسەند بكات، ئەمە لە كاتێكدا هاوپەیمانی فەتح و هەندێك لە شیعەكان تانەیان لە ئەنجامەكان داوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكەن. 

 

بلاسخارت بەم دواییانە لە هەولێر توڕەیی خۆی لەو لایەنە شیعانە خستەڕوو كە پێیان وتووە "پیرەژن"، ئەوانیش لای خۆیانەوە بلاسخارت بە هۆكاری سەرەكی ساختەكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەدەنە قەڵەم.