گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى ئۆپراسیۆنى پێشمەرگە و سوپا راگەیەنرا

2021.12.08 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى ئۆپراسیۆنى پێشمەرگە و سوپا راگەیەنرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان کۆتایی پێهاتووە و ناوچەى دیاریکراو پاککراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی ناوچەی دیاریکراو بوو بەگشتی، تێکدانی ژمارەیەکی زۆر مۆڵگە و شوێنی تیرۆرستان،  بەئامانجگرتنی سەیارەیەکی پیک ئاپ، رەنگی سپی چێندراو بەتەقینەوە، چارەسەرکردنی لەلایەن (ل۱۷)ەوە، هەروەها هەڵگرتنی چەند مینێکی چێندراو لە سنوری ناوچەی (لیوای ٥۳فق۱)، هەڵگرتنی لەلایەن تیمی ئەندازەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی ژمارە (۲)

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان کۆتایی پێهات

 

ئەمڕۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢١، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش  لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.

 

لەم ئۆپەراسیۆنەدا،

لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (٣ و ٥ ) پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( ٩ و ١٧) پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی ٧٠، بەشداریی تێدا دەکەن.

 

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی ناوچەی دیاریکراو بوو بەگشتی، تێکدانی ژمارەیەکی زۆر مۆڵگە و شوێنی تیرۆرستان،  بەئامانجگرتنی سەیارەیەکی پیک ئاپ، رەنگی سپی چێندراو بەتەقینەوە، چارەسەرکردنی لەلایەن (ل۱۷)ەوە، هەروەها هەڵگرتنی چەند مینێکی چێندراو لە سنوری ناوچەی (لیوای ٥۳فق۱)، هەڵگرتنی لەلایەن تیمی ئەندازەوە.

 

شایانی باسە هەردوو هێزەکە لەناوچەیەکی دیاریکراو کۆتاییان بە ئۆپەڕاسیۆنەکە هێنا.

هەروەها جێگیرکرنی بەشێک لەو هێزانە لە سنوری میحوەری ۲ی قەرەتەپە، کە ناوچەکە پێویستی بە هێز بوو تیایدا جێگیر بکرێت.

 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە