گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راپۆرتى دیلۆیت

داهات و هەناردەى نەوتى هەرێم لەشەش مانگدا ئاشکراکرا

2021.12.08 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
داهات و هەناردەى نەوتى هەرێم لەشەش مانگدا ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی خۆی بۆ چارەکی یەکەم و دووەمی تایبەت بە وردبینیی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتەکە، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١، حکومەتی هەرێمی کوردستان ٧٧,٣٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگای بۆری هەناردەی دەرەوەی کردووە. هەروەها ٣,٩٥ ملیۆن بەرمیل بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان تەرخانکراوە. ٧٦,٨٦٩ ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاوی هەناردەکراو گواستراوەتەوە لەلایەن فرۆشیارانەوە لەڕێی بەندەری جەیهان بە تێکڕای نرخی ٥٣,٤٤٦ دۆلار بۆ یەک بەرمیل. 

 

لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤,١ ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی هەناردەکراوی نەوتی خاوی بەدەستهێناوە. لە دوای دانەوەی شایستەکانی مانگانەی بەرهەمهێنەرانی نەوت و بەکاربەرانی بۆرییەکان و کڕیاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان ١,٧٣٧ ملیار دۆلاری وەک سافیی داهاتەکانی نەوتی خاوی بۆ مایەوە.

 

دەقى راپۆرتەکان: