ناس کورد-
وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە نرخی کارتی پڕکردنەوەى ئینتەرنێت بەرز بکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەعد مەشهەدانی، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕوونکردنەوەی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە داوە و (8ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "پێشتر وەزارەت فەرمانی کردووە بە بەرزنەکردنەوەى نرخی کارتەکانی ئینتەرنێت، بەڵام نرخی کارتی مۆبایل پەیوەندی بە وەزارەتی ئێمەوە نییە و پەیوەندی بە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان هەیە."
ڕاشیگەیاند، "کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەچنە خانەی تایبەتمەندی وەزارەت، بۆیە وەزارەت ڕایدەگەیەنێت کە هیچ جۆرە بەرزبوونەوەیەکی نرخ ڕووی نەداوە."