گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی لەگەڵ شاندێکی سەربازی گەیشتە هەرێمی کوردستان

2021.12.08 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی لەگەڵ شاندێکی سەربازی گەیشتە هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێکی باڵای سەربازی یاوەری کازمی دەکەن، بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانگە سەربازییەکاندا کۆببنەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کراو جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق وگەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا."


لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵ وتواناکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش."

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە و "بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان" ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.

me_ga.php?id=4808

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، 8ی کانونی یەکەمی 2021، ئەو ناوچانە دەکەونە "ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی."

 

دەشڵێت، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی 3 و 5ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی 17 و 9ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.

 

جەختی کردووەتەوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێ تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت."


باسی لەوەشکردووە کە "ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێ کە پێشتر کراون."