گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشمەرگە لە دوو میحوەرەوە هێرشی بۆسەر داعش دەستیپێکرد

2021.12.08 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە لە دوو میحوەرەوە هێرشی بۆسەر داعش دەستیپێکرد

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە و "بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان" ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، 8ی کانونی یەکەمی 2021، ئەو ناوچانە دەکەونە "ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی."

 

دەشڵێت، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی 3 و 5ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی 17 و 9ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.

 

جەختی کردووەتەوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێ تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت."


باسی لەوەشکردووە کە "ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێ کە پێشتر کراون."